کوردستان

وادەی هێرشی نوێی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرابوو


ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی ئاشکرایکرد، لەدوای سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق، هێرشی نوێی سوپای تورکیا بۆسەر پەکەکە دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لە پاش سەردانەکەی ئەردۆغان، سوپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی وشکانیی بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

هاوکات باس لەوەشکراوە، تورکیا دەیەوێت بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر ڕێڕەوێکی ئەمنیی لەگەڵ عێراق دروست بکات، کە بەدرێژایی سنورەکانیشی لەگەڵ عێراق دەگاتە 378 کیلۆمەتر.

ڕۆژنامەی حورییەت ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەم هاوینە سوپای وڵاتەکەی کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە عێراق دەهێنێت، ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا و هەرێمی کوردستان و حەشدی شەعبی.
2024-04-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.