کوردستان

لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلەی گەرما بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی گەرما بە چەند قۆناغێک ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەچەند ناوچەیەکی کوردستان دەگاتە سەرو 45 پلەی سیلیزی.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە "لەسبەینێوە کەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سەقامگیر و ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری بارسته هەوای گەرمی ئەفریقی کە بارسته هەوای گەرمی خەماسینی ناسراوه دووبارە دەگەرێتەوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما 2 تا 3 سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

بەوتەی ئەو شارەزای کەشناسییە، پێشبینی دەکرێت بە چەند قۆناغێک لە ناوچە جیاوازەکان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت کە تاوەکوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرماش ناوبراو ئاشکرایکرد "لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما 35 تا 40 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکات.

ئ.ز
2024-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.