کوردستان

پارتی لەسەر موچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ و مەترسییەک ئاشکرادەکات


جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەژماری من دژی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نیە.

مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، لەم چەند رۆژەی رابردوودا، هەست بە چڕبوونەوەی هەوڵی هەندێك لایەنی ناوخۆیی دەكەین لەوانەی چارەنوس و ئایندەی خۆیان لە خراپیی دۆخی خەڵك دەبیننەوەو حەز دەكەن خەڵكی هەرێمی كوردستان بێمووچە بێت.

دەشڵێت "ئەو لایەنانە لە ڕێگەی پەرلەمانتارەكانیانەوە فشار دەكەن و دەنگۆی ئەوە بڵاودەكەنەوە گوایە دیسان بابەتی تەوتین هاتۆتەوە بەرباس و دەیانەوێ لەم ڕێگەیەوە موچەخۆرانی كوردستان توشی دڵەڕاوكێ بكەن و دیسان بازاڕ بشڵەژێننەوە".
 
بەوتەی مەریوان قەرەنی "بە چاوی خۆمان دەبینین ئەم لایەنانەو پەرلەمانتارەكانیان ڕۆژانە شان بە شانی كەسانێكی شۆڤێنی، هانی دروستكردنەوەی ئەم كێشەیە دەدەن".

ئاماژەی بەوەشداوە "دووپاتی دەكەینەوە كە ڕێككەوتنەكەی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی موچە لەم كاتەدا چارەسەرێكی گونجاوە و ناكرێ بكرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی تەسكی هەندێك كەس و لایەن! باشترە پاشان هەنگاو بەرەو ئەوە بنرێت كە لە چوارچێوەی پرۆژەی (هەژماری من)دا تەوتینی موچەخۆران بكرێت و كێشەی موچە بە یەكجارەكی چارەسەر بكرێت".
2024-04-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.