لەڕۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستایەکی زمانی كوردی به 11 ساڵ زیندانی حوكمدرا
حوكمی 11 ساڵ زیندانیكردن و دورخستنه‌وه، به‌سه‌ر (سۆما پوورمەحەممەدی) مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنەى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌پێندرا.
لقی یەکی دادگای "شۆڕش" له سنە، بە دادوەری دادوەر (کەرەمی) له دوو دۆسیه‌ی جیاواودا ئه‌م حوكمه‌ی له‌دژی مامۆستا (سۆما) ده‌ركرد.
سۆما پوورمەحەممەدی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مامۆستای زمانی کوردییه، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دادگای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری سنه، مامۆستا سۆمای به‌وه تاوانباركردووه كه هه‌وڵی "دروستکردنی کۆمەڵەو گروپ داوه بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات"، له‌م كه‌یسه‌دا دادگاكه 10 ساڵ زیندانی و دورخستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی كرماشان به‌سه‌ر مامۆستا سۆمادا سه‌پاندووه.
لە دۆسیەیەکی تردا‌و بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی"، لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە، یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر مامۆستا سۆمادا سه‌پاندووه‌و به‌مه‌ش تێڕای سزاكه‌ی بووه به (11) ساڵ زیندانی.
سۆما پوورمەحەممەدی تەمەن 35 ساڵە، رۆژی 18ی كانونی دووه‌می 2022 لە کاتێکدا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسه‌ره‌كه‌ی (ئیدریس مێنبەری) سەردانی دادگای کردوه، دەستبەسەر کراوه‌و دوای 27 ڕۆژ بە دانانی بارمتەیهكی (یەک ملیار تمەنی) بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایهاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرا.
|