تەندروستی

چی بکەین بۆئەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەترسین؟


لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، ترس و دڵەڕاوکێ لەلای هەندێک خەڵک دروستبووە و گرفتی دەروونی لێکەوتووەتەوە، شارەزایانی بواری دەروونناسی ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن بۆ بەدوربوون لەو ترسانە.

ماڵپەڕی نەواعم لە بابەتێکدا بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی شارەزایانی دەروونناسی کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتە ڕوو بۆ نەمان و کەمبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوانیش:

-شتێکی ئاساییە کەمێک ترست هەبێت، بۆ ئەوەش باشترە پەیوەندیی لەگەڵ خانەوادە و هاوڕێکانتەوە هەبێت، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و  پەیوەندیکردنەوە بۆ نەمانی ئەو ترس و نیگەرانیانە.

-کاتێک لە ماڵەوەیت بەهۆی ڕێکاری تەندروستیی باشترە گرنگی بە خۆراکی تەندروست و خەوی باش بدەیت لەبری بیرکردنەوە لە نەخۆشییەکە.

-تا ئەو ئاستەی دەتوانیت خۆت لە جگەرەکێشان و دەرمانی هێمنکەرەوە بەدوربگرە.

-هەواڵە ناراستەکان مەخوێنەوە و بەدوایاندا مەچۆ، بەردەوام بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ببەستە.
2020-03-21
زیاتر...