کوردستان

سۆران عومەر زانیاریی نوێ لەسەر سێ موچە فەوتاوەکە ئاشکرادەکات


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقین لەسەر سێ موچە دابەشنەکراوەکەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تا بزانن ئەرکی کێیە ئەو سێ موچەیە بدات و چۆن موچەکان بدرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە نهانیوز ڕاگەیاند،"نوسراوێکمان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردووەو واژۆی 25 پەرلەمانتاری لەسەرە بۆ ئەوەی سێ موچە دابەشنەکراوەکەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت. نوسراوەکە لای سەرۆکی دادگای فیدراڵییەو چاوەڕوانی وەڵامی ئەوین."

ڕۆژی 2 ی مانگی 4 ی 2024، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، بۆ گفتووگۆکردن لەسەر شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم و پرسی بودجەی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد.
2024-04-20
زیاتر...