کوردستان

گەیشت.. یەکێتی لەسەر بەشداری نەکردنی پارتی لە هەڵبژاردن هۆشداری دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

یەکێتی ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەڵێت "ئه‌گەر پارتی ڕێگری لە ئەنجامدانی پرۆسەکە بکات بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێتەهۆی بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێم، دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت، تا حکومەتی نوێ کێشە کەڵەکەبوەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات".

رابیحە حەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، نازانن پارتی لە هەولێر و دهۆک ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکات یاخود نا، دەبێت پارتی خۆی وەڵام بداتەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم مافی خۆیانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، دەشڵێت "ئەگەر پارتی ڕێگری بکات بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".
2024-04-19
زیاتر...