زانیاریی نوێ لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی سەرکردەیەکی یەکێتی لە سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و دووانی دیکە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
کەسێک لە نووسینگەی عەتا سەراوی ڕایگەیاند، "کاک عەتا و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، دابەزیون لە چێشتخانەیەک نان بخۆن، دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوەتەوە و زیانی گیانی بەر هیچ کەسێکیان نەکەوتووە."
یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی زیانی بەرکەوتووە، پاسێکی گەشتیارییە و تابلۆی بەغدایە.
|