کوردستان

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، بزانە باران دەبارێت؟

نها نیوز - هەواڵەکان

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و  ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کەردستان بەشی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ هەینى 19-04-2024 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

ئەوەش هاتووە "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبینێشەوە، کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە "سبەی شەممە   20-04-2024 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29 
سلێمانی: 28
دهۆک:  29
 زاخۆ: 30
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 32
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 18
گەرمیان: 34
2024-04-19
زیاتر...