ئێستا گەیشت.. سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریدا
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا.
ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوى سەرکرادیەتى یەکێتیدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاندووە، یەک گوتاری و یەک دەستی سەرکردایەتی و راست و دروستی سیاسەتەکانی یەکێتی بووەتە جێی ئومێدی میللەت.
هەروەها، کۆبوونەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەکارییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن و کاری لیژنەکان کرد و هەڵسەنگاندنی پێویستی بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا
سەرکردایەتى لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتیان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا دێتەدی، کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە.
|