ئیمامئۆغڵو چۆن باسى كوردى كردو چى وت؟
نها نیوز ـ ههواڵهكان
سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ باسى گهلى كورد دهكات و ڕایدهگهیهنێت: میللەتی کورد میللەتێکی ڕەسەنن و ئەو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.
لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی گەنجانی دیموکراتی ئەورووپا کە لە ڕێگەی فەلاح حەسەن کە گەنجێکی کوردە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ ئاراستەی کرابوو، ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ سوپاسی گەلانی ئەورووپا دەکات.
فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی ئەورووپا ئاشكرایكرد، هەوڵیانداوە پردی دۆستایەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ و لاوانی ئەوروپا دروستبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بوومەلەرزەکانی تورکیادا، ئیمامئۆغڵۆ پیرۆزبایی لە گەنجانی کوردستان کرد کە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەورووپی لە ڕێگەی سیاسەتەوە خزمەت مرۆڤایەتی دەکەن.
فەلاح حەسەن وتیشى: ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ ستایشی گەلی کوردستان دەکات و میللەتی کورد بە میللەتێکی ڕەسەن ناو دەبات، هاوکات ناوبراو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.
|