تەندروستی

تا ئێستا سود و زیانه‌كانی چای ره‌شت زانیوه‌؟


چای ڕه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ بڕێكی زۆر ده‌خورێته‌وه‌ و بێگومان وه‌كو هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌كانی تر چه‌ندین سوود و له‌ هه‌مان كاتدا زیانیشی هه‌یه‌ .

-  یه‌كێك له‌ سووده‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ هه‌بوونی مادده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كانه‌ له‌ پێكهاته‌كه‌یدا كه‌ ناسراون به‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ رێگرتن له‌ توشبوون به‌ هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌، 

- هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان 

- سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كانزا و ڤیتامینه‌كانه‌ .

له‌ هه‌مان كاتدا گرنگه‌ بزانرێت كه‌ زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ خواردنه‌وه‌یدا ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی :

-ناڕه‌حه‌تی له‌ كاتی خه‌وتن

-هه‌ناسه‌دانی خێرا

-ژانه‌سه‌ر

-دڵه‌ كزێ‌

وه‌ هه‌ندێك جار كارلێك كردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆری ده‌رمان به‌ هۆی بوونی مادده‌ی كافایین تێیدا .
2020-03-19
زیاتر...