ئابوری

ئێستا گەیاشت.. نها نیوز وادەی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان بە عێراق ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمود بڵاویکردەوە کە مووچەی زیندانیانی سیاسی و ئەنفال و شەهیدان هاوتای عێراق دەکرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی بەغدا لەوبارەیەوە نوێترین زانیاری لەسەر وادەی جێبەجێکردنی ئاشکرا دەکات.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوز دەڵێت "ئەو بریارەی دادگای فیدراڵی کە لە بەرواری 21ی شوبات دای بەوەی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقی پابەندکرد بەوەی کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەکاتی خۆیدا وەکو هاوشێوەی سەرجەم ناوچەکانی عێراق بدرێت، دووەم بابەتی هاوتاکردنی مووچە ماددەیەکی دیکەمان هەیە ماددەی 14 لە دەستوری عێراقیدا کە دەڵێت؛ هەموو عێراقییەک یەکسانە لە ماف و پێداویستیەکان، ناکرێت خانەنشینێک لە عێراقدا مووچەیەکی هەبێت لە هەرێمیش مووچەیەکی دیکە.

سێکانیانی وتیشی "ئەم هاوتاکردنە هەنگاوێکی گەورە و چاکی بڕیووە جۆریک لە زەمانەتی دروستکردووە کە ئەم مووچانە ڕێکبخرێتەوە هەموو ئەمانەش پێویستی بە هەنگاوی کارگێری و ئیداری هەیە.
لەبارەی ئەوەی کەی وادەی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدان جێبەجێ دەکرێت؟ ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد "کاتەکەی بە ڕای من ئەم شتە سەردەگرێت یان دێتە دی، بەڵام پێدەچێت ئەم مانگە یاخود مانگێکی دیکەیە بێت باوەڕ ناکەم بەزووی بکرێت، چونکە پێویستی بە ڕێکخستن و تێگەیشن هەیە بەهاوکاری هەردوو حکومەت، وە پێویستی بە داتاو زانیاری فەرمانبەران و ناوی شەهیدان هەیە کە خۆشبەختانە لێرە و لەوێ باس لەوە دەکرێت کە مانگی پێنج بە پلە بەرزکردنەوەوە مووچە بدرێت بەهەمان شێوە شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسیشی تێدا بێت.

وێڕای ئەوەی دارا سێکانیان جەختیکردەوە لەوەی کە هەموو هەواڵەکان دڵخۆشکەرن بۆ هاوتاکردنی مووچەی ئەو دوو توێژە و ناوبراو سەبارەت بە بڕی مووچەی دوو توێژەکە بەرامبەر بە بەغدا دەڵێت "زۆر بە دەقیقی ژمارەکەم لەلا نییە، بەڵام پێم وابێت لە هەرێم 500 هەزارە و لە عێراق ملیۆنێکە، با نەبێتە ماڵ بەسەرمانەوە ئەو ژمارەیە. 

جەختیشیکردەوە "دووەم ئەو دوو توێژە لە عێراق کۆمەڵێک ئیمتیازاتی دیکەیان هەیە کە لە هەرێم نەیانبووە لە عێراق مینحەی زیاتریان پێدراوە، بەڵام لە هەرێم هەم پارەکەیان کەمە هەم زۆرێک لە کۆمەڵێک وەریان هەر نەگرتووە، واتە بووە بەچەند کۆمەڵێک و ئەوانی دیکەیان ڕاگرتووە ئەمەش کاری دەوێت، بەڵام ئاسۆ هەیە کە ئەمەش چارەسەر دەبێت.

سەرلەبەیانی ئەمرۆعەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی نوسیبووی "لە ئێستادا وەزارەتەکەمان دەستیکردووە بە کارکردن بۆ هاوتاکردنی سەرجەم مووچەی زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان لەگەڵ بەغدا.

ئ.ز
 
2024-04-16
زیاتر...