ئابوری

ئەپیکور لەبارەی هەناردەی نەوتەوە راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیەنێت "ئامادەی دەستبەجێ گفتوگۆ و دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتین لەگەڵ هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەنراوێکى رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد "جەختکردنەوەى جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا و محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ دەستپێکردنەوەى خێراى هەناردەى نەوت لەڕێی بۆرى نەوتى عێراق-تورکیا بەرز دەنرخێنین".
 
تایبەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم ئەپیکور ئەوەش خستووەتە روو  "ئامادەین دەستبەجێ دەست بە گفتوگۆکانمان بکەین لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت و داواى گەرەنتى پێدانى شایستە داراییەکانى ئێستا و رابردووش دەکەین بەپێی رێککەوتنە فەرمییەکانمان.
 
لاى خۆیەوە مایڵز کاگینز، سێیەم وتەبێژى ئەپیکور رایگەیاندووە "ئەو کۆمپانیایانەى ئەندامن لە ئەپیکور سەرنجیان لەسەر هاوکاریکردنى هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە بە زوترین کات.

ئ.ز
2024-04-16
زیاتر...