ئابوری

مژدە خۆشەکە گەیشت.. بەغدا دوا بریاریدا لەسەر سێ مووچە نەدراوەکە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەواژۆی (25) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای فیدراڵ داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن، دەشڵێت "نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەنوسراوێک لەوەڵامدا پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ و بڕیاری دادگای باڵا بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت".

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێگەی خۆی نوسراوێکی بڵاویکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی 2023 بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو سێ مووچە کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگی فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) بدرێتەوە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی".

ئەوەش هاتووە "وەرنەگرتنی سێ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی (10-11-12)ی ساڵی 2023 کە بووە هۆکاری دوو سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) کە پێدانی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقی بەڕێگای توطین".

سۆران عومەر لە نوسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە "بە نوسراوی ژمارە (702/د لە25/2/2024) هاوپێچ بەواژۆی (25) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە داهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن.

لەسەر سێ مووچە نەدراوەکە نوسینگەی سودانی وەڵامی ئەو 25 پەرلەمانتارە دەداتەوە و لەنوسراوێکدا دەڵێت "نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە (3002/2410273 لە 27/3/2O24) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندی خۆی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2023-2024-2025) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت".

ئ.ز

 
2024-04-15
زیاتر...