ئابوری

نرخی زێڕ ڕیکۆردی نوێی تۆمارکرد و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە


نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ دەستی بە بەرزبوونەوە کرد بەتایبەتی لەبەر هێرشەکەی درەنگانی شەوی شەممەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دووبارە گەڕایەوە سەرەووی 2350 دۆلار و تاوەکو  بەیانی ئەمڕۆ بەکاتی هەولێر، یەک ئۆنسەی بە 2358 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەفتەی رابردوو لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی زێڕ تاوەکو 2430 دۆلاریش بەرزبووەوە، بەڵام پاش چەند کاژێرێک دابەزی بۆ 2335 دۆلار.
 
نیگەرانی و ترسی بازاڕەکان لە پەرەسەندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەڕەرای ئەوەی هێرشەکە بەپێی بەرپرسانی ئیسرائیل زیانی گەورەی بەدواوە نەبوو، هۆکار بوو بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، هەروەها بەهای زێڕ کە وەک سامانی سەلامەت مامەڵەیان پێوە دەکرێت.
2024-04-15
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.