دارایی عێراق وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ئاشکراکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكراکرد، لە دوای 18ی ئەم مانگەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.
مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "سبه‌ینێ دوو شه‌ممه 15ی نیسان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی بەپێی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك ڕێكار چاره‌سه‌ر كراوه.
لەبارەی ناردنی وادەی ناردنی پارە بۆ مانگی چوار، گەرعاوی ئاشکراشیکرد "حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو مانگێك له 18ی مانگه‌وه به‌پێی ڕیزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی مووچه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه له 18 تا 30 مانگ مووچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
ئ.ز
|