له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆى سلێمانى ده‌زگاى ئاسایش ڕونكردنه‌وه ده‌دات
نهانیوز:
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاوڵاتیه‌ك له‌گوندى ئه‌ڵمانى شارى سلێمانى دۆزرایه‌وه، ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكردووه، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ع، ف، ح) تەمەن 44 ساڵ لەگوندی ئەڵمانی لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە.
له‌و ڕوه‌شه‌وه بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، "دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچون، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش‌و پاڵپشت بەڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری‌و بەشی بەڵگەو تاوان، دەرکەوت کە ڕووداوەکە خۆکوژییە".
|