كورد حكومه‌تى توركیاى ناچاركرد بڕیارێك پاشه‌كشه پێبكات
نها نیوز ـ هەواڵەکان
حكومه‌تى توركیا‌و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئه‌و وڵاته، له‌ژێر فشارى كوردانى باكورى كوردستاندا، بڕیارێكى خۆى دژى كاندیدێكى سه‌ركه‌وتوو بۆ پۆستى سه‌رۆكى گه‌وره شاره‌وانى ئامه‌د پاشه‌كشه پێكرد.
ڕۆژى 31ى مانگى ڕابردوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەباکوری کوردستان‌و تورکیا بەڕێوەچوو تێیدا 34 پارتی سیاسیی ڕکابەرییان لەسەر پۆستى سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان کرد، كورد زۆربه‌ى شاره‌كانى باكورى كوردستانى برده‌وه‌و له‌ناویاندا گه‌وره شاره‌وانى وان بوو كه عەبدوڵڵا زەیدان کاندیدی دەم پارتی توانیی به‌ڕێژه‌ى 55%ى ده‌نگه‌كان بۆخۆى مسۆگه‌ر بكات.
دوێنێ حكومه‌تى توركیا لهبڕیارێكى له‌ناكاودا عه‌بدوڵڵا زهیدانى ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاریدا به‌دانانى عەبدولحەت ئارڤاس کاندیدی ئاک‌پارتی لەشوێنەکەی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایی توندى كوردانى شارى وان‌و ته‌واوى شاره‌كانى دیكه‌ى باكورى كوردستانى لێكه‌وته‌وه‌و پشێوى له‌شاره‌كه‌دا دروستبوو، كوردان به‌خۆپیشاندان‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كان دژى ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه.
ئه‌مڕۆش پاش بێدەنگ كوردانى باكورى كوردستان‌و نیشاندانى ناڕه‌زایی له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى باكورو به‌تایبه‌ت شارى وان، نها نیوز لهباكورى كوردستانه‌وه زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بەناچاریی ڕەزامەندی دەربڕی کە عەبدوڵڵا زێدان هاوسەرۆکی شارەوانی وان دەبێت‌و هیچ سکاڵایەکیان له‌سه‌رى نییە.
|