کوردستان

پارتی: کێشەی گەورە و مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

نهانیوز - هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ پارتی، کێشەی گەورە و مەترسیدار ڕووبەڕوی هەرێم دەکاتەوە.

ماجد شەنگالی بە نهانیوزی ڕاگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نادرێت ئەگەر پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکە بکات، بۆیە ئاماژەکان بۆ بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنن لە وادەی خۆیدا.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی "ئەگەر پارتی بەشداریی لە هەڵبژاردن نەکات و لایەنەکانیش سووربن لەسەر ئەنجامدانی، ئەوا کێشەی زۆر گەورە و مەترسیدار ڕوودەدات".

هاوکات پێشبینیش دەکات هەڵبژاردن دوابخرێت تا ئەو کاتەی لایەنەکان لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەگەنە ڕێککەوتن.

2024-04-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.