کوردستان

لەلایەن ئاواتی شێخ جەنابەوە مووچەی فەرمانبەرانی په‌رله‌مانی كوردستان رادەگیرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی خشتە دەبوو ئەمرۆ فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستان مووچه‌ وه‌ربگرن، جێگری سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانیش دەڵێت "هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌زیر به‌مه‌به‌ست و مه‌رام كاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانی دواخستووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌پێی خشته‌ی موچه‌ ده‌بوو فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستان مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌بانكی قه‌ڵا، كه‌ لقێكی هه‌ر له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانه‌، پێیان وتوون ره‌زامه‌ندیی دارایی بۆ پێدانی مووچه‌كانیان نه‌دراوه.

لەوبارەیەوە هیوا نه‌سره‌دین، جێگری سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان رایگەیاند "كێشه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌، رۆتینیاتی نووسینگه‌ی وه‌زیر و ئیمزای وه‌زیر كاره‌كه‌ی دواخستووه‌، چونكه‌ ئێمه‌ 20 رۆژه‌ نووسراو و لیستمان پێشكه‌ش كردووه‌.

هیوا نەسرەدین باسی لەوەشکرد "هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌زیر به‌مه‌به‌ست و مه‌رام كاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌رله‌مانی دواخستووه‌.

جێگری سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان ئەوەشی خستە روو "به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاریی په‌رله‌مان به‌دوای كێشه‌كه‌دا چووه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ر نه‌بێت، سبه‌ی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق 253 ملیار دیناری خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، پەیوەست بەو بابەتەوە نها نیوز لە بەدوادچونەکانیدا بۆی دەرکەوت کە مامۆستایانی وانەبێژ تاوەکو ئێستا شایستەی داراییان وەرنەگرتووە کە بریاربوو لەگەڵ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بدرێت.

ئ.ز

 
2024-04-03
زیاتر...