هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، کێشەی موچە چارەسەر بوو
تێكڕای ئه‌و پاره‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی (2) ده‌ینێریت، بۆ بڕی (951 ملیار) دینار به‌رزده‌بێته‌وه، خه‌رجی مانگانه‌ی موچه به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئێستا بڕی (949 ملیار) دیناره، ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه بكرێت به بنه‌ما، كێشه‌ی موچه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بە نهانیوزی، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بڕی (352 ملیار‌و 700 ملیۆن) دینار بۆ موچه‌ی مانگی دووی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم ده‌نێرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڕی (599 ملیار) دیناری بۆ خه‌رجی موچه‌ی مانگی دووی فه‌رمانبه‌ران له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌رگرت و به‌و بڕه پاره‌یه ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات كرد.
ئێستا به‌و بڕه پاره‌ی كه بۆ موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه ده‌كرێت، تێكڕای ئه‌و پاره‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی له مانگی شوباتدا دابینی كردووه، به‌رزده‌بێته‌وه بۆ بڕی (951 ملیار) دینار، ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دواینجار رایگه‌یاند، تێكڕای خه‌رجی موچه‌ی موچه‌خۆران له هه‌رێم بۆ هه‌ر مانگێك بڕی (949 ملیار) دیناره.
واتا به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه بێت كه بۆ مانگی شوبات نێردراوه، حكومه‌تی عێراق دوو ملیار دینار زیاتریشی بۆ خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێم ناردووه‌و ئه‌مه ده‌بێت به بنه‌ما بۆ خه‌رجی موچه‌ی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی موچه‌دا.
ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌ك ده‌رگای ره‌حمه‌ت له‌به‌رده‌م خه‌ڵك كرایه‌وه، ئه‌وه له‌م مانگه‌دا ئیشاڵا دوو موچه وه‌رده‌گرن و له‌داهاتوودا موچه رێكده‌خرێت و ئیتر له‌و دڵه‌ڕاوكێییه نه‌جاتیان ده‌بێت".
هاوکات عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "کێشەی موچەی سەرجەم موچەخۆران چارەسەربوو، بەغدا مانگانە کۆی موچە دەنێرێت، داهاتی ناوخۆش لای هەرێم خۆیەتی.. هیوادارین تێکی نەدەن و خەڵک پشوویەک بدات".
|