کوردستان

بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی نارد و پارەش نییە بۆ وانەبێژان

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی وا بریاربوو رۆژی چوار شەممە کە ئەمرۆ دەکات مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە شایستەی داراییەکانیان وەربگرن، بەڵام بە وتەی محمەد کەمال نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی "هیچ پارەیەک وەکو پارەی کاش لە بانکەکانی هەرێم نییە بۆ شایستەی وانەبێژان.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق 253 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان.

محمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە نها نیوزی وت "هەرچەندە ئەمرۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی دەخاتەسەر هەژماری حکومەتی هەرێم، بەڵام ئەمرۆ مامۆستایانی وانەبێژ شایستەی داراییەکانیان وەرناگرن، چونکە هیچ پارەیەک وەکو پارەی کاش لە بانکەکانی هەرێم نییە.

رۆژی شەممە 30ی ئازاری 2024، محمەد کەمال نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، سەبارەت بە تێکەڵکردنی پارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە تایبەت بە نها نیوز راگەیاندبوو "بابەتەکە پەیوەندی بە تێکەڵکردنەوە نییە، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و پاراستن ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە لە خشتەکە دانراوە، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت ئەوا راستەوخۆ شایستەی دارایی مامۆستاش دەدرێت، بەڵام بەپێی یاسای بانک مووچە دەرێت ئینجا پارەی خەرجییەکان دەدرێت، مامۆستایانی وانەبێژیش لەخەرجیەکاندایە، واتە تاوەکو مووچەی سەرەکی نەدرێت بانک ناتوانێت پارەی خەرجییەکان بدات.

لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێـژ هەن، بریاربوو ئەمرۆ لەگەڵ ناردنی پارەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە شایستەی دارایی ئەوانیش بۆ بانکەکان بنێردرایە، بە وتەی کەمال محمەد "هیچ پارەیەکی کاش لە بانکەکان نییە بۆ شایستەی وانەبێژان.

ئ.ز

 
2024-04-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.