کوردستان

ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت؛ کۆمسیۆنی عێراقیش ڕوونکردنەوە دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان تیم هەن دەستکاری پرۆگرامی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت، دەشڵێت "بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت".

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری نها نیوزیشی تێدایە دەڵێت سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردن دەڵێت "دەتوانرێت دەستکاری ئەنجامەکانی کۆمسیۆنی عێراق بکرێت و ئەنجامەکان دەستکاری دەکرێت، هەتا لە هەرێمی کوردستان تیمی پرۆفیشناڵ هەن دەستکاری پرۆگرامی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت".

لەبارەی ئەوەی ئەگەر پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات عێراق قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە؟ ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر توانی با بیکات".

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە لەوەی عێراق ناتوانێت ئەو بریارە دەربکات، چونکە "راستە لەناو عێراقدا حکومەت و سەرۆک وەزیران هەیە، بەڵام جەمسەری جیاوازی بریار هەن، لە هیچ شوێنێک ئەو بریارە دەرناچێت خەڵکی دیکەش رازیی نییە، لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیش ئەگەر قبوڵیانکرد دادگایەکی فاشیست قەوارەی هەرێم هەڵبوەشیتنێتەوە ئەوە دەستیان خۆش".

هاوکات جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتی "کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان".

دەشڵێت "هیچ داواکارییەکمان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە و دواخستنى هەڵبژاردن لە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە".


ئ،ز

 
2024-04-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.