کوردستان

دوو بومەلەرزەی بەهێز هەڵەبجەی هەژاند

نها نیوز - هەواڵەکان

پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەیەک کاتژمێردا دوو بومەلەرزەی بەهێز ناوچەی باکووری پارێزگای هەڵەبجەی لەرزاند.

ئاسۆ کەمال، بەرێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لەبارەی بومەلەرزەی یەکەمیان تایبەت بە نها نیوز دەڵێت "ئەمڕۆ کاتژمێر 11 بومەلەرزەیەک بە کوڕی 2.9 پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای هەڵەبجەی گرتووەتەوە بە قوڵایی 10 کلیۆمەتر.

سەبارەت بە بومەلەرزەی دووەمیشیان کە بەهێزتر بووە، ئاسۆ کەمال ئاشکرایکرد "کاتژمێر 11:08 خولەکی هەمان کات، بومەلەرزیەکی دیکە روویداوە هەر ناوچەی باکووری رۆژئاوای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، بە کوڕی 3 بەپلەی رێختەر بە قوڵی 10 کیلۆمەتر.

ئ.ز 

 
2024-04-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.