کوردستان

ڕێبوار کەریم وەلی: دادگای فیدراڵی ڕەتڵێک بڕیاری تر دژی پارتی دەردەکات

ڕێبوار کەریم وەلی، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، "پارتی شەڕی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاندووە و دەڵێت، ناشەرعییە ئەی بۆ لە 2021 نوێنەری خۆتان حاکمێک بۆنارد! ئەوە دەبینین سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەئێستادا سەردانی لایەنەکان دەکات لە بەغداد، ئەمە زانیاریە لە خۆوە قسەناکەم، دادگای فیدراڵی ڕەتڵێک بڕیاری تر دژی پارتی دەردەکات".

ڕێبوار کەریم وەلی باسی لەوەشکردووە، "بەچی موقەدەساتە سوێند دەخۆم ئێستا گەرەنتی ئەوە بکەن کە (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەبێت، پارتی سبەینێ دێتە ناو هەڵبژاردنەوە و بەشدار دەبێت، داواکاری 400 هەزار دەنگ، مافی پێکهاتەکان ئیشی بەوانە نیە، کاک مەسرور ببێتەوە سەرۆکی حکومەت کاک مەسعود هیچ کێشەی نیە، ئەگەر پارتی خەمی مافی پێکهاتەکانێتی با پێنج کەسی یەکەمی لیستەکەی بکاتە پێکهاتەکان و (مونا قاوەچی)بکاتە سەرۆکی لیستەکەی بزانین ئەوە دەکات؟! با ئەوکات هەموو دنیا لۆمەی لایەنەکانی تر بکات کە گرنگی نادەن بە مافی پێکهاتەکان".

دەشڵێت " ئەگەر پارتی بیر لە تورکیا بکاتەوە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و دابڕینی دهۆک و هەولێر، ئەوا ئیتر ناکرێ بانگەشەی پاراستنی قەوارەی هەرێم بکاتەوە، پارتی کە کەوتە تەنگانە دەست بۆ هەموو شتێک دەبات بەهێنانی تورکیاشەوە".

2024-04-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.