ئابوری

دۆلار بەردەوامە لە بەرزبونەوە

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتەوە نزیکەی 148 هەزار دینار.

 
ئەمڕۆ سێشەممە 2-4-2024، غازی فەیسەڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراوی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر 100 دۆلار بە 147 هەزار و 800 دینار بوو.

 
بە وتەی غازی فەیسەڵ، لەکاتی کردنەوەدا 100 دۆلار بە 146 هەزار و 700 دینار بوو.

 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، لەکاتی کردنەوەدا 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار و لەکاتی داخستنیشدا بە 147 هەزار و 700 دینار بوو.

2024-04-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.