کوردستان

پەیامێکی بەپەلە لە یەکێتیەوە دەربارەی هەڵبژاردن

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە  و نایەوێت دوابخرێت .

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بە میدیاکانى حزبکەى ڕاگەیاندووە،  یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو ماوەیەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عيراق دیاریکراوەو لەلایەن سەرۆکی هەرێمە بریاری لەسەردراوەو ئیمزاکراوە کە رۆژی ١٠/٦/٢٠٢٤.

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی وتیشى: یەکێتى: بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نین و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن .
2024-04-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.