کوردستان

سه‌ركردایه‌تیه‌كى پێشوى یه‌كێتى زانیاریه‌كى هه‌ستیار لەسەر پارتی ئاشكراده‌كات

نها نیوز – هەواڵەکان

سه‌ركردایه‌تیه‌كى پێشوى یه‌كێتى زانیاریه‌كى هه‌ستیار له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ‌و بڕیارێكى دادگاى باڵاى فیدراڵى ئاشكراده‌كات، دەڵیت "پارتی تێگەیشتووە ئەمجارە 56 کورسی ناهێنێت ‌و هەموو سەرۆکایەتیەکانی لەلا نامێنێت‌ و دەسەڵاتەکانی قارس دەکرێت، پێدەچێت ژماره‌ى كورسیه‌كانى له‌نێوان 20 بۆ 30 کورسی بێت، ئەمەش بەشکست بۆ خۆی هەژماردەکات.

محه‌مه‌د عوسمان، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پێشوى یه‌كێتىی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی نوسینێکیدا لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک له‌ژێر ناوى (ئەرێ ئەو هەڵڵایە چییە دروستتان کردوە؟) نوسیویه‌تى "کۆمەڵێک حزب ‌و حزبۆکە ماوەیەکە هۆسەیەکی ڕاگەیاندنیان دەستپێکردوە، گوایە ئەگەر پارتی بەشداریی هەڵبژاردن نەکات، دونیا وێران دەبێت، یان هەرێمەکەمان دەکەوێتە خەتەرەوە! یان شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت! ئەوەی جێگه‌ی پێکەنینە هەندێک لەم حزبانە لەبەرئەوەی لەسەر بنچینەی مێژووکرد دروست ‌و لە دایکنەبون، هیچ سیقە و باوەڕێکیان بەخۆیان ‌و جەماوەرەکەشیان نییە.

محه‌مه‌د عوسمان باس لەوەش دەکات "ئه‌و حزبانه‌ ده‌ڵێن گوایە پارتی بەشدارینەکات پرۆسەکە تێکدەچێت ‌و شەڕ و ئاژاوە دروستدەبێت کە دڵنیام ئەوە ڕونادات ‌و هەرلایەک بچوکترین کێشە و ئاستەنگ بۆ پرۆسەکە دروستبکات بەرپرسایەتی مێژویی دەکەوێتە ئەستۆ، بەگوێره‌ى یاساش هێزی عێراقی بەفەرمانی دادگای فیدراڵی دێن ‌و سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن ئەمەش زانیاریە نەک پێموایە و لام وایە.

ئه‌ندامەکەی سه‌ركردایه‌تى پێشوى یه‌كێتى ئاماژەی بەوەشدا "ئازیزانی من، پارتی وەک هەر پارتێکی تر ئازادە لە بەشداریکردن ‌و نەکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، پارتیش حزبێکی دێرینی گۆڕەپانی کوردستانە و خاوەن مێژوو ئەزمون ‌و جەماوەری خۆیەتی، به‌ڵام تێگەیشتوە كه‌ ئەمجارە 56 کورسی ناهێنێت ‌و هەموو سەرۆکایەتیەکانی لانامێنێت ‌و دەسەڵاتەکانی قارس دەکرێت، پێدەچێت 20 بۆ 30 کورسی بێنێت‌ و ئەمەش بەشکست بۆ خۆی ئەژمار دەکات، بۆیه‌ ئۆپۆزسیۆن بون بۆ ئەو باشترە.

ئ.ز

 
2024-04-02
زیاتر...