دژە تیرۆری کوردستان کوژرانی بەرپرسێکی پارتی کرێکاران لەناو ئۆتۆمبیلێکدا پشتراست دەکاتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەسەر چیای شەنگال لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کرایە ئامانج و بەھۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان گیان لەدەستدەدات، دژه تیرۆری كوردستانیش ههواڵی كوژرانی ئەو بهرپرسە پشتراست دەکاتەوە.
دوانیوهرۆی ئهمرۆ سێشهممه، دژه تیرۆری كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ سێشەممە 2ی نیسانی 2024، کاتژمێر 11:35، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال لە نزیک خێوەتگەی سەردەشت بەئامانج گرت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی ئهو هێرشهوه بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە کوژراوه و دوو چەکداری دیکەش بە سەختی بریندار بوون".
ئ.ز
|