راپۆرت

پێش راگه‌یاندراوی حكومه‌ت، میدیایه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی زانیارییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئاژانسی نها.. راپۆرت

دیارده‌ی پێدانی زانیاریی به‌رپرسانی حكومه‌ت به‌ میدیاكانی خۆیان پێش راگه‌یاندراوی ره‌سمی حكومه‌ت روو له‌ زیادبوونه‌وه‌ و له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ میدیاكان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ زانیارییان پێده‌درێت.

كه‌ناڵی كوردستان 24 كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێت، له‌ ئێستادا له‌ پرسی كۆرۆنا و بابه‌ته‌ گرنگه‌كانی دیكه‌ كه‌ حكومه‌ت بڕیری له‌سه‌ر ده‌دات پێش راگه‌یاندراوی ره‌سمی حكومه‌ت زانیارییه‌كان به‌ناوی حكومه‌ته‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساییه، كه‌ زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ دزه‌ی پێبكرێت بۆ میدیا.

پێشتریش كه‌ناڵی رووداو كه‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم پشتگیریی ده‌كرا، به‌هه‌مان شێوه‌ زانیارییه‌كانی حكومه‌ت و راگه‌یاندراوه‌كانی پێش وته‌بێژی حكومه‌ت بڵاوده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌و دزه‌پیكردنه‌ له‌لایه‌ن میدیایه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت.

به‌شێك له‌ میدیاكان و رۆژنامه‌نوسان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ و ده‌بێت له‌ دوی راگه‌یاندراوی ره‌سمی حكومه‌ت میدیاكان زانیارییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

2020-03-10
زیاتر...
12