کوردستان

فازل نەبی: بڕیاری دیكە لە دژی هەرێم بەڕێوەیە

نها- نیوز

بڕیكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: لەبەغداوە بڕیاری دیكە بەڕێوەیە بۆ تەواوكردنی ئەو بڕیارانەی كە دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی كوردستان دەریكردون.

فازل نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند "لەبەغدا پلانێكی دوورو درێژ لەسەر هەرێمی كوردستان هەیەو زانیاریم هەیە كە شتی دیكەش لەڕێیە بۆ تەواوكردنی ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵی دەركران".

ئەوەشی وتوە "بڕیارە داراییەكان لە دژی هەرێمی كوردستان كۆتاییان نەهاتووە".

لەبارەی لێدوانەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كە رایگەیاندبوو دەبێت لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم  فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروستبكرێت، فازل نەبی دەڵێت "ئەو كارە لە مانگێكدا ناكرێت و لانیكەم سێ مانگی پێویستە".

باسی لەوەشكرد كە پێویستە وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان بچێتە بەغداو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە بۆ ئەوەی قایلیان بكات بەوەی خشتەیەك بۆ كردنەوەی هەژماری فەرمانبەران لە بانكە حكومییەكانی عێراق دابنێن و تا ئەوكاتەش بەغدا بەردەوام بێت لەناردنی مووچە.


2024-02-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.