عێڕاق

بڕی ئەو مووچەیە ئاشكرادەكرێت كە ساڵانە پەرلەمانتارانی عێراق وەریدەگرن

نها- نیوز

هەر پەرلەمانتارێكی عێراق ساڵانە بڕی ملیارێك و 800 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی گشتی دەكەوێت و رۆژانەش نرخی 50 بەرمیل نەوتی بودجەی گشتی دەبات.

مەنار عوبەیدی، سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوەو راوێژی ئابوری، بڵاویكردەوە " ساڵانە بڕی 581 ملیار دیناری بودجەی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەرخان دەكرێت كە 474 ملیار دیناری بۆ مووچەی پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی ئەنجومەنەكەیە".

ئەوەشی ئاشكراكردوە "هەر پەرلەمانتارێكی عێراق ساڵانە ملیارێك و 800 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی گشتی دەكەوێت و كە مانگانەش دەكاتە 150 ملیۆن دینارو بۆ هەر رۆژێكیش بودجەی پەرلەمانتارێك بڕی 5 ملیۆن دینار لەبودجەی گشتی بەردەكەوێت".

سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێكۆڵینەوەو راوێژی ئابوری  باسی لەوەشكردوە "ئەگەر تێكڕای هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 75 دۆلار دابنرێت كە بەرامبەر نزیكەی 100 هەزار دینارە، تێچووی هەر ئەندام پەرلەمانێك ساڵانە 18 هەزار بەرمیل نەوتەو بۆ مانگێكیش 1500 بەرمیل و رۆژانەش دەكاتە 50 بەرمیل نەوت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە تێچوی ساڵانەی ئەنجومەنی نوێنەران 6  ملیۆن بەرمیل نەوتە، بۆ مانگێك دەكاتە 500 هەزار بەرمیل و رۆژانەش 17 هەزار بەرمیل نەوت دەكات".

2024-02-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.