كەشناسی لەبارەی كۆتایهاتنی رەشەباكە روونكردنەوە دەدات
نها- نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی باش كەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ سێشەمە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ، خێرای با بەگشتی مامناوەند دەبێت لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و گەرمیان هەندێكجار دەگاتە 25 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "سبەینێ چوارشەمە كەشی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و گەرمیان هەندێكجار دەگاتە 25 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا".
|