کوردستان

دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەكی وەهاب هەڵەبجەیی كۆدەبێتەوە

نها- نیوز

دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوەبەری دژەتیرۆری یەكێتی كۆدەبێتەوەو سكاڵاكەش لەسەر ئەو بڕیارانەیە كە لەلایەن دادگای هەولێرەوە لەدژی دەركراون.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ  سێ شەمە 27ی شوباتی 2024، دادگا لەسەر سكاڵایەكی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر كۆدەبێتەوە كە تیایدا داوایكردووە دادگا بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو ئەو بڕیارانە بدات كە لەلایەن دادگاكانی هەولێرەوەو بەو یاسایە لەدژی دەركراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دادگای فیدراڵی عێراق پێشتر چەند جارێك ئەو سكاڵایەی تاوتوێكردووە، بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نەداوە.

پێشتریش پارێزەرانی وەهاب هەڵەبجەیی رایانگەیاندبوو "بەڵگەی زیاتر دەخەنە بەردەم دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی دادگای هەولێر".

2024-02-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.