کوردستان

حزبی شیوعی: شكستی ئابوری و دۆسیەی نەوت دەرگای بۆ بەغدا خۆشكرد

نها- نیوز

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند: شكستی سیاسەتی ئابووری و مامەڵەكردنی ناپرۆفیشناڵ بەدۆسیەی نەوت وایكرد كاریگەری نەرێنی لەسەر ئێستاو ئایندەی هەرێمی كوردستان هەبێت.


كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان لەسەروتاری هەفتەنامەی (رێگای كوردستان)ی زمانحاڵی حزبەكەیدا باس لەوەدەكات "حكومەتی ئیئتلافی حزبەكانی دەسەڵات بەرپرسیارن لەوەی بارودۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەرەو ئەو رادەیە بڕوات كە نوخبەی سیاسی عێراق لەرێگای حكومەتی ئیتحادی و دادگەی ئیتحادی فشار و هەڕەشەكانیان بۆ سەر كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان زیاد بكەن".

دەشڵێت "شكستی سیاسەتی ئابووری پەیڕەوكراوی ناوخۆیی و مامەڵەكردنی ناپرۆفیشناڵ بەدۆسیەی نەوت، كە رەهەندێكی نێودەوڵەتی هەیە، لە كۆتایشدا ململانێی حزبی، وایكرد كاریگەری نەرێنی لەسەر ئێستاو ئایندەی هەرێمی كوردستان هەبێت و دەرگای بۆ سیاسەتێكی چەوتی بەغدا خۆشكرد، بۆ قۆستنەوەی ناكۆكی ناوخۆی لەهەرێمی كوردستان".
ئەوەشی رونكردوەتەوە "بڕگەكانی بڕیارەكانی دادگای ئیتحادی ئاماژەیەكی روونە كە دەسەڵاتی بەغداو نوخبەی حوكمڕان لەسیستمی فیدراڵی پەشیمان بوونەوەتەوەو لەهەر فرسەتێك دەگەڕێن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لەسیستمی فیدراڵی عێراق و گەڕانەوە بۆ سیستمی ناوەندێتی‌".


 

2024-02-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.