جیهان

ئەمریكا ژمارەیەك بەلەمی حوسیەكانی تێكشكاند

نها-نیوز

سوپای ئەمریكا رایگەیاند: دوو مووشەكی كروزی دژە كەشتی و سێ بەلەمی لە دەریای سور لەناوبرد، كە ئامادەكرابوون لەلایەن گرووپی حوسییەكانی یەمەنەوە بەرەو دەریای سوور هەڵبدرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27 ی شوباتی 2024، فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا سێنتكۆم لە پۆستێكی پلاتفۆرمی (X)ئاماژەی بەوەكردووە، دوو مووشەكی كروزی دژە كەشتی سێ بەلەم و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە دەریایی سوور لەناو بردووە كە ئامادەكاری كرابوون بۆ هەڵدان.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەموو جۆرە چەكێك مەترسی بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان و كەشتییەكانی هێزی دەریایی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا دروست دەكەن.

هەروەها  گرووپی حوسیەكان، هەڕەشەی ئەوەیان كردووە كە ژێردەریاییەكان دەخەنە خزمەتەوە بۆ ئەوەی هێرشی دەریایی لەژێر ئاوەوە ئەنجام بدەن، ئەمەش نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتدا كە پێیدا تێدەپەڕن.

2024-02-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.