عێڕاق

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

نها نیوز- هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانیش لەكارنامەی كۆبوونەوەكەدا نیە.

ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش، تەوەری یەكەمی دانیشتنەكە، دەنگدانە لەسەر هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای ئەندامێتیی عێراق لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵەكانی باركردن و گواستنەوەی نێوان وڵاتان.

هەر لەكۆبونەوەكەیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بڕوانامەكان و پلەی زانستی گفتوگۆی لەبارەوە دەكات.

لەكارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی تێدا نیە.

هەر بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای سەندیكای كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پیشنیازەیاسای هەمواركراوی پارێزەران دەكرێت.


2024-02-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.