عێڕاق

بانكی ناوەندی: چاپكردنی پارەی كاش كەمدەبێتەوە

نها نیوز- هەواڵەکان


بانكی ناوەندی عێراق پێشبینیدەكات لە چەند ساڵی داهاتوودا لەدوای پشتبەستنی زیاتری هاووڵاتییان بەسیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی، چاپكردنی پارەی كاش لەعێراق كەمببێتەوە.

زەید حەمید رەشید بەڕێوەبەر لەبەشی تەكنەلۆجیا و زانیاری بانكی ناوەند لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئامادەكاركردنی ژێرخانی پێویست بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی، لە فەرمانگە حكومییەكاندا بەسستی بەڕێوەدەچێت، بەهۆی نەبوونی سیستمێكی تایبەت و پێشكەوتوو، لەنێوان بانكی ناوەندیی و بانكەكاندا".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ بانكەكان كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و ئاستەنگییانەی لەبەردەم سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنیدان و پێداچوونەوە بە سیستەمەكەدا، كە بەشێوەیەكی گشتی سوودی ستراتیژی بۆ دەوڵەتی عێراق دەبێت".

ئەو بەڕێوەبەرە بانكی ناوەندیی ئەوەشی راگەیاند " لەچەند ساڵی داهاتوودا بەهۆی بەرەوپێشچوونی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە عێراق و پشتبەستنی زیاتری هاووڵاتییان بە سیستەمەكە، چاپكردنی پارەی كاش لە عێراق كەمببێتەوە".

2024-02-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.