جیهان

ئەردۆگان كاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا ئاشكرادەكات

نها نیوز- هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری توركیا وادەی سەردانەكەی بۆ عیراق ئاشكرا دەكات و رایگەیاند: دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی توركیا سەردانەكە دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دوای بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیداو لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی بوونی وادەیەكی دیاریكراو بۆ سەردانیكردنی عیراق، رایگەیاند "دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی توركیا سەردانی عێراق دەكەم".


2024-02-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.