کوردستان

دادگای فیدراڵی مەسعود بارزانی ناچاركرد كۆبوونەوەی بەپەلە بەحزبەكەی بكات

نهانیوز- هەواڵەکان

دوای بڕیارەكانی دادگاتی فیدراڵی پارتی بۆ راگەیاندنی هەڵوێستی خۆی لەبارەیانەوە بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ 22ی شوباتی 2024، لە پیرمام مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆببێتەوەو هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی رابگەیەنن.

رۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی مووچەو یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانی پابەندكرد بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها 11 كورسی كۆتاكانی هەڵوەشاندنەوەو ژمارەی كورسیەكانی پەرلەكانی كرد بە 100 كورسی و هەرێمیش بە چوار بازنەی هەڵبژاردن.
  

2024-02-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.