هەواڵ

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه‌ له‌ خزمه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ درێغی نه‌كه‌ین

ئاژانسی نها..

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی، خه‌م و ناسۆرێكی گه‌وره‌و له‌بیرنه‌كراوی تێكڕای نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ و ئەرکی سەرەکی هەمو لایەکە لە خزمەتکردنی ئەو پارێزگایەدا درێغی نەکەن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند،هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی، خه‌م و ناسۆرێكی گه‌وره‌و له‌بیرنه‌كراوی تێكڕای نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ له‌ مێژوی هاوچه‌رخی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه‌ هه‌رچی له‌ تواناماندا بێت درێغی نه‌كه‌ین له‌ خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره‌ زامداره‌.

هاوكات  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە باسی لەوەکردوە، لە پارێزگاکەیاندا چەند کەموکورتییەک بونیان هەیە وەکو دانه‌مه‌زراندنی به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، جێبه‌حێنه‌كردنی یاسای ژماره‌ 1ی ساڵی 2015ی تایبه‌ته‌ به‌ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و بڕیاری ژماره‌ 23ی ساڵی 2014 ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان - عێڕاق.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن به‌دواداچوونێكی جدی بكات بۆ جێبه‌جێكردنی كۆی بڕگه‌كانی ناو یاساو بڕیاره‌كه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و دابینكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌.

2020-02-19
زیاتر...