هەواڵ

ئیسرائیل وەڵامی حزبوڵای لوبنان دەداتەوە

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

لەدوای كوشتنی سەربازێكی ئیسرائیل لەلایەن چەكدارانی حزبوڵای لوبنانەوە، سوپای ئیسرائیل هێرشی چڕی ئاسمانی كردە سەر لوبنان و بەهۆی هێرشەكەوە چوار كەس كوژران. 
بەپێی زاینارییە بڵاوكراوەكان لەئەنجامی هێرشەكەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ژنێك و دوو منداڵ لە شاری ساڤانا لە باشوری لوبنان كوژراون و لەناوچەیەكی تریش كەسێكی تر كوژراوە. 
چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس لە غەزە ناوبەناو لەڕێی مووشەكەوە بۆردومانی ناوچەكانی ئیسرائیل دەكەن.
ئیلانا ستین وتەبێژی حكومەتی ئیسرائیل رایگەیاند "ئیسرائیل ئارەزووی شەڕی دوو بەرە ناكات،بەڵام ئەگەر چەكدارانی لوبنان بەردەوامبن لەهێرشەكانیان ئەوا ناچاران وەڵامیان بدەنەوە.
هاوكات حەسەن نەسروڵڵا سەرۆكی حزبوڵای لوبنانی لەوتارێكیدا هۆشداریدایە سەركردەكانی ئیسرائیل، كە دەستپێكردنی شەڕ دژی گروپەكەیان دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان كەس لە باكوری ئیسرائیل.
وتیشی "بۆ ئەوكەسانەی كە هەڕەشەی فراوانكردنی شەڕدەكەن، ئەگەر ئێوە شەڕەكە فراوانتر بكەن، بێگومان ئێمەش دەیكەین".

2024-02-15
زیاتر...