هەواڵ

دادگایەكی ئێران سزای ژنە چالاكوانێكی كورد دەدات

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

چالاكوانێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان، لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزای ساڵێك زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە چاودێری دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهڵاتی كوردستان دەكات بڵاویكردەوە " فاتمە شێخی تەمەن 22 ساڵ كە چالاكوانێكی خەڵكی ئاودانانی پارێزگای ئیلامە لەلایەن دادگای ئێرانەوە بەتۆمەتی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكان سزادراوە.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە "لەبەرامبەر ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان، دادگای ئێران سزای یەك ساڵ بەندكردنی بەسەر ئەو چالاكوانەدا سەپاندووە، بەڵام جێبەجێكردنی سزاكە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە".

2024-02-15
زیاتر...