هەواڵ

نرخی نەوت دادەبەزیێت

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوتی خاوو دابەزی، ئەوەش  بەهۆی  بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا.
نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 34 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 36 سەنت دابەزی و بە 76 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت. 
وزەی ئەمریكا رایگەیاندبوو قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لەو وڵاتە بە بڕی 12 ملیۆن زیادیكردوەوەو بەرزبووەتەوە بۆ 439.5 ملیۆن بەرمیل، ئەوەش لەكاتێكدایە چاوەڕوان دەكرا تەنیا 2.6 ملیۆن بەرمیل بۆ یەدەگی نەوتی ئەمریكا زیادبێت.

2024-02-15
زیاتر...