هەواڵ

پەروەردەی عێراق بڕیاریدا نوێنەراتییەكانی لەهەرێم دابخات

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا نوێنەرایەتییەكانی لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابخات و دوا مۆڵەتیش تا كۆتایی مانگی تەموزی ئەمساڵ دەبێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق نوسراوێكی ئاڕاستەی نوێنەرایەتیەكانی كردوە لەپارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 30ی تەموزی 2024ی دیاریكراوە وەك دوا مۆڵەت بۆ داخستنی كەمپەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان".
ئەوەشی خستوەتەڕوو"لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە، وەزارەتی پەروەردە بڕیارداوە بەداخستنی نوێنەرایەتییەكانی لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك لەوكاتەی دیاریكراوە".
هەر بەپێی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، دەبێت نوێنەرایەتیەكان لەو ماوەیەدا بەخێرایی كارەكانیان تەواو بكەن و نوێنەرایەتیەكانیان دابخەن.
 

2024-02-14
زیاتر...