هەواڵ

جارێكی دیكە دادگایكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی شەهیدكردنی نەقیب محەمەد دواخرا

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

جارێكی دیكە دادگایكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی شەهیدكردنی نەقیب محەمەد ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنانی سلێمانی دواخرا.
بەپێی زانیارییەكانی نهانیوز، هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ 14ی شوباتی 2024، دادگایكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی شەهیدكردنی نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنانی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دادوەر بڕیاریدا جارێكی دیكە داگاییەكە دوابخرێت. 
 
رۆژی 4ی كانونی یەكەمی 2021 ، نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنانی سلێمانی لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكیدا بەمەبەستی دەستگیركردنی داواكراوێك لەگەڵ چەند هاوكارێكیدا رویان لەماڵێك كردبوو، بەڵام لەلایەن داواكراوەكەو كەسێكی نزیكییەوە دەستڕێژی گولەیان لێكراو لە ئەنجامیشدا نەقیب محەمەد شەهیدبوو. 


2024-02-14
زیاتر...