هەواڵ

ئەمریكا هۆشداری دەداتە توركیا

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

دوابەدوای ئەوەی توركیا رایگەیاند سیستمی پارەدانی روسیای پەسەندكردووە، ئەمریكا هۆشداری دەداتە توركیا لە هاوكاریكردنی روسیا لەڕێی حەواڵەكردنی پارە لەبانكە ئەهلییەكانی توركیاوە بۆ روسیا ئاگاداریشی كردونەتەوە لە دەرئەنجامی پابەندنەبوونیان،. 
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا كۆبوویەوەو بەڵێنی بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە لەنێوان هەردوولایان دا. 
هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا سزای توندی ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوای  لە دژی ڕووسیا بەدوای خۆیدا هێناوەو بانكەكانی روسیا لە تۆڕی پەیوەندییەكانی بانكی مامەڵەی سۆڤییەت دورخرانەوە، ئەمەش  گواستنەوەی پارەی  بۆ بانكەكانی توركیا سەختكرد. 
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریكا هاوردەكردنی  نەوت و غازی روسیای قەدەغەكرد لەگەڵ هاوپەیمانەكانی رۆژئاوادا ، بەڵێنیاندا پشتبەستنیان بەكەرتی وزەی روسیا كۆتایی پێبهێنن. 
لەسەرەتای ئەمساڵەوە، هەناردەكارانی توركیا لە بانكەكان تووشی كێشە بوونەتەوەو بانكەكانی توركیا رەتیانكردووەتەوە كە حەواڵەی پارە لە رووسیاوە وەربگرن. 
وەزارەتی بازرگانی توركیاش هەوڵی چارەسەركردنی ئەم پرسە دەدات و گفتوگۆ لە نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرەدا بەردەوامە. 
 

2024-02-14
زیاتر...