هەواڵ

خاوەن زەوییە فۆڕمەكان هانا بۆ بافڵ تاڵەبانی دەبەن

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

خاوەنی بەشێك لە زەوییە فۆڕمەكان لەبەردەم شارەوانی سلێمانی گردبوونەوەو رایانگەیاند پێشتر ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریداوە زەوییە فۆڕمەكان ئیشیان تێدا بكرێت، بەڵام لەئێستادا رێگەنادەن هیچ كاركردنێك لەسەر ئەو زەویە فۆڕمانە بكرێت و ئەوانەی كڕیویانە زەرەرمەند بوون.

ئەمڕۆ بەشێك لەخاوەن زەوییە فۆڕمەكان لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی گردبوونەوەو لە كۆنگرەكەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "لەسلێمانی 21 هەزار پارە زەوی فۆڕم لەلایەن شارەوانییەوە رێگەی پێنادرێت كاریان لەسەر بكرێت بەبێ هیچ هۆكارێك،دەپرسین ئەگەر ئەو زەویانە نایاساییە شارەوانی لێكۆڵێنەوەو رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە بگرێتەبەر كە دابەشیان كردوە".

بەوتەی بەشێك لەو خاوەن زەوییە فۆڕمانە، بەشێكی زۆری زەوییەكان پێشتر مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوەو چەندین دەستیان كردوە، بەڵام ئێستا رێگەنادرێت مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیشیان پێوەبكرێت.

داواشیان لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە هاوكارییان بكات بەتایبەت كە بەشێكی زۆریان كڕیویانەو پارەیەكی زۆریان پێداوە.

  

 

2024-02-14
زیاتر...