هەواڵ

سەرۆكی عەشیرەتی عوزێری: قەڵای عوزێری پەیوەندی بەعەشیرەتەكەمانەوە نییە

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

سەرۆكی عەشیرەتی عوزێری رایگەیاند: رەزامەندین یاسا سەروەربێت و دێرین ئەحمەد رووبەڕووی یاسا بكرێتەوە كە گەنجێكی عەشیرەتەكەمانە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە ژمارەیەك لە كەسایەتی و ریش سپی و پیاوماقوڵانی عەشیرەتی عوزێری ئامادەبوون، ئەكرەم عەبدوڵڵا رایگەیاند "ئەو گەنجەی كە بەناوی دێرین ئەحمەد فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەركراوە، فەرمانەكە یاسایی و ئەو گەنجەش كە پاشناوی عوزێری لەخۆیناوە بەكوڕی خۆمانی دەزانین، بەڵام ئەو قەڵایەی كە خۆی دروستی كردبوو بەناوی قەڵای عوزێری هیچ پەیوەندییەكی بە عەشیرەتەكەمانەوە نییە لەسەر ئەركی دێرین ئەحمەد دروستكراوە".
وتیشی "لە هەموو عەشیرەتێكدا كەسی باش و خراپ هەیە و لەگەڵ ئەوەداین هەركەسێك لە هەر پلەو پۆستێكدابێت كاری نایاسایی بكات ڕووبەڕووی یاسا بكرێتەوە، وەك عەشیرەتەكەشمان پشتیوانی یاساین و خۆمان بە خاوەنی ئەم دەسەڵاتە دەزانین، چونكە خوێنی زۆرمان بۆ ڕشتووە".
سەرۆكی عەشیرەتی عوزێری دەشڵێت "ڕێز لە مێژوو و خەبات و ناوی عەشیرەتەكەمان دەگرین و داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین ماو و خەبات و مێژوومان لەكەدار نەكەن و ئەوەی روویداوە گەنجێكی عەشیرەتەكەمان بووە، نەك عەشیرەتەكەمان، هەركارێكیش بەناوی عەشیرەتەكەمانەوە كرابێت ئێمە لێی بێبەرین". 

2024-02-13
زیاتر...